فایلی خەڵک؛ فەرمانبەرانی گرێبەست لە خوێندنی باڵا مووچەی سێ مانگیان وەرنەگرتووە
- بزنس
- 7 نیسان
ئاڤا نیوز
بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تاوەکو ئێستا مووچەی مانگەکانی دوو و سێیان وەرنەگرتووە، نیگەرانن و ترسی ئەوەیان هەیە مووچەکانیان بفەوتێت، داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات.
وێنە گەورەکە: لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە 4 هەزار کەس بە شێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا دامەزران، لە ئەمساڵدا بە بیانووی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان تاوەکو ئێستا هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، سەرۆکی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: بەشێک لە گرێبەستەکان بە بیانووی دواکەوتنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە.
زانیاری زیاتر: د. توانا نەجەف وتیشی: سەرجەم گرێبەستەکان دڵنیا دەکەینەوە، کە مووچەکانیان نافەوتێت و لە هەوڵداین لە زووترین کاتدا دابەش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






