د.سامان بەرزنجی: کێشەی مووچەی کارمەندانی گرێبەستی وەزارەتی تەندروستی چارەسەر دەبێت
- بزنس
- 10 نیسان
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەم مانگە هەزار و 117 کارمەندی گرێبەستی وەزارەتی تەندروستی کێشەی مووچەیان چارەسەر دەبێت و نووسراویشیان بۆ کراوە و نێردراوە بۆ بەغدا.
وێنە گەورەکە: کارمەندانی گرێبەستی بودجەی پەرەپێدان لە وەزارەتی تەندروستی ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی دەدات لەوەی کێشەکانیان نزیکە لە چارەسەر کردن.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: نووسراومان بۆ بەغدا کردووە تاوەکو ئەو کارمەندانە گرێبەستەکانیان بگۆڕێن بۆ گرێبەستی ئاسایی.
- سەبارەت بە مووچەکانیشیان، د.سامان دەڵێت: ئەم مانگە کێشەی مووچەکانی سێ مانگی ڕابردوویان چارەسەر دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆتایی مانگی شووباتی ئەمساڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی کردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران. لە نوسراوەکەدا هاتووە؛ تەرخانکردنی پارەی مانگانە بۆ ئەو کارمەندانە پێویستی بە گۆڕینی جۆری گرێبەستەکەیانە لە میلاک و یاساییەوە لە بودجەی پەرەپێدانەوە بۆ بودجەی ئاسایی بەو مەرجەی مووچەکانیان هاوتای ڕێنمایی دارایی ژمارەی 10ـی ساڵی 2019 خەرج کرابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر هێرشە ئەتۆمییەکەی ناگازاکی ئەمریکا بۆ سەر ژاپۆن تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش