
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی تورکیاوە، بەغدا کار بۆ ڕەخساندنی هەموو هەلومەرجێکی ناوخۆیی پێویست دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی پاریس، ڕۆژی 25-3-2023، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا ڕاگیرا، بەو هۆیەوە عێراق زیاتر لە 23 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە.
لێدوانی فەرمی: لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە خولی چوارەمی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاند: بەهۆی پرسی یاساییەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و بابەتەکە پەیوەندی بە تورکیاوە نییە.
- گفتوگۆی سێ قۆڵی چڕ لە نێوان بەغدا و هەولێر و ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن بەردەوامە، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ڕێگە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بدات.
- هیوادارم سەرجەم لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانی عێراق لەڕێگەی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
ئەمەش بزانە: کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا لە ناوەندی کۆنگرەی NEST لە ئەنتاڵیا دەستیپێکرد، بە میوانداری نزیکەی چوار هەزار بەشداربوو، لەنێویاندا زیاتر لە 20 سەرۆکی دەوڵەت و حکومەت، 50 وەزیری دەرەوە و نزیکەی 60 نوێنەری باڵای دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





