کاردانەوەی عێراق، سعودیە و قەتەر لەبارەی گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا: ئەرێنین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 نیسان

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەی نێوان هەریەک لە شاندی دانووستاندنکاری ئەمریکا و ئێران لە عومان، ژمارەیەک وڵات لە نێوانیاندا عێراق، هەڵوێستیان بەرامبەر کۆبوونەوە و گفتوگۆکان دەربڕی و بە " ئەرێنی" وەسفی دەکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 12ـی 4ـی 2025، گەڕی یەکەمی دانووستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری بەرپرسانی عومان سەبارەت بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لە شانشینی عومان بەڕێوەچوو. هاوکات بڕیارە هەفتەی داهاتووش گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکان دەستپێبکاتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: کاردانەوەی چەند وڵاتێک لەبارەی گفتوگۆکان:
-سعودیە: لە بەیاننامەیەکدا دانووستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانی بە "ئەرێنی" وەسف کرد و هیوای خواست کە نێوانی ئەمریکا و ئێران بە ئاشتی کۆتایی بێت. ئەم دانووستاندنە ببێتە هۆی دروستبوونی ئاشتی لە ناوچەکە. هاوکات سوپاسی شانشینی عومانی کرد بۆ میوانداریی هەردوو وڵات بۆ دانووستاندن.
-عێراق: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: گفتوگۆکانی گەڕی یەکەمی دانووستاندنەکانی بە "ئەرێنی" وەسف کرد و گوتی: دانووستاندن باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پتەوکردنی سەقامگیری لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و هیوادارین ئەم دانووستاندنە لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و بونیادنانی متمانه لەنێوان هەردوولادا ڕەنگاندانەوەی هەبێت.
-قەتەر: وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ستایشی ڕۆڵی ناوبژیوانی و بونیادنەرانەی عومانی کرد و جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی ئەم پرۆسەیە کردەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، هەروەها ڕاشیگەیاند کە پشتیووانی تەواوی دیپلۆماسی و دیالۆگ دەکات وەک ڕێگایەکی کاریگەر بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان.
زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی بە "ئەرێنی" وەسف کرد و ڕایگەیاند: تا کۆتایی گەڕی دووەم هیچ لەبارەیەوە ناڵێم.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





