وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت بەشی مووچە ناکات
- بزنس
- 2024-03-12

دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە دەستیان و ئەوەشی دەینێرن، بەشی مووچە ناكات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق تەنیا بڕی 560 ملیار و 217 ملیۆن دیناری تەمویل کردووە، کە دەکاتە ڕێژەی تەنیا (59٪) لەکۆی گشتیی مووچەی هەرێم و بێبەشکردنی ڕێژەی (41٪)ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان". وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوی ژمارە 2147-4-7 لە بەرواری 5-3-2024 داوای پارەدارکردنی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازیی بۆ مانگی شووباتی ساڵی 2024 بەبڕی 949 ملیار و 813 ملیۆن و 146 هەزار و 170 دینار لە حکومەتی عێراق کردبوو.
مەترسییە پیشبینیکراوەکان: ئەم ڕێکارەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق وایکردووە کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شووبات بە نزیکەی 390 ملیار دینار دروست بێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





