سەرەتای مانگی داهاتوو کۆبوونەوەی پەیوەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکرێت
- بزنس
- 19 نیسان

دوو کارمەند خەریکی کارکردنن لە کێڵگەیەکی نەوت. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان کە بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە بکرێت، دواخرا، هۆکارەکەشی ئامادە نەبوونی بەشێک لە ئەندامانی شاندەکان بووە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت "ئەپیکۆر" لە بەغدا بکرێت، بەڵام نەکرا و بە گوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا بەهۆی تەواونەبوونی ئەندامانی شاندەکە کۆبووەنەوە دواخراوە.
لێدوانی فەرمی: د.سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەو کۆبوونەوەیە بکرێت، تا نرخی نەوت داببەزێ حکومەتی فیدڕاڵی ڕژدتر دەبێت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان."
زانیاریی زیاتر: ئەوەی ڕێگرە لە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، تێبینی کۆمپانیا نەوتییەکانە کە بووەتە گرفت لەبەردەم دووبارە هەناردەکرنەوەی نەوت، تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 58 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






