ژمارەیەک خانەنشین لە بانک بۆ وەرگرتنی مووچە
ئاڤا نیوز
بەشێک لە خانەنشینانی عێراق دەتوانن وادەی خانەنشینبوونیان دوابخەن. ئەو بڕیارە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە لە مانگی تەمموز خانەنشین دەبن، بەڵام ئەو بڕیارە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی نووسراوێكی فەرمی كە وێنەیەكی دەست ئاڤا كەوتووە، ئەو فەرمانبەرانەی كە ساڵانە لە یەكی حەوت خانەنشین دەبن، دەتوانن خانەنشینبوونەكەیان بۆ 31ی دوازدەی هەمان ساڵ دوابخەن، ئەگەر خۆیان ئارەزووی ئەوە بكەن دوای بخەن.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا سەبارەت بەوەی، ئایا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش لەو بڕیارە سوودمەند دەبن یاخود نا، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی كوردستان وتی، ئەو بڕگەیە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ نەكراوە، تەنها لە دەسەڵاتی وەزیری ئەو فەرمانبەرەیە كە خانەنشین دەبێت كە بەپێی پێویستی فەرمانگەکەی، لە مەرجی تەمەن هەڵاوێری بكات و لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشین نییە.
لەلایەکی دیکەوە: پەرلەمانتار، سۆران عومەر پێشنیازی كردووە ئەو بڕگەیە لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ بكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ماددەی 34 لە بڕگەی دووەم لە یاسای خانەنشینی یەكگرتوو، ئەو فەرمانبەرانەی كە ساڵانە لە یەكی حەوت خانەنشین دەبن، دەتوانن خانەنشین بوونەكەیان بۆ 31ی 12ـی هەمان ساڵ دوابخەن، بەڵام ئەوە لە دەسەڵاتی وەزیری ئەو فەرمانبەرەیە كە خانەنشین دەبێ و دەتوانێت ئیستسنا (هەڵاوێر)ـی بكات بەپێی پێویستی فەرمانگەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






