تای خوێنبەربوون لە کەرکووک دوو کەسی کوشتووە و هۆشداری لە مەترسیی دۆخەکە دەدرێت
- تەندروستی
- 20 نیسان
ئاڤا نیوز
بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک، تائێستا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە، کە یەکێکیان کارمەندی تەندروستیی کەرکووکە، پسپۆڕانی ڤێرتێرنەریش دۆخەکە بە "مەترسیدار دەزانن".
وێنە گەورەکە: چەندین حاڵەتی تووشبوون و مردن بە هۆی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق تۆمارکراون و تائێستاش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتاکەوە لە كەركووک ڕاگەیێنراوە.
زانیاریی زیاتر: سامان، ئاژەڵدارێکی کەرکووکە و ڕۆژانە دێتە مەیدانی ئاژەڵان و مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکات، ئەو گلەیی لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هەیە کە ساڵانێکە هاوکارییەکانی بۆ ئاژەڵداران نەهێشتوە یان کەم کردوەتەوە، ئەمەش بە هۆکار دەزانێت بۆ زیادبوونی گەنە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربون.
پێدراوە ڕاستییەکان: بەپێی دوایین ئاماری تەندروستیی کەرکووک تا ئێستا چوار کەس دووچاری نەخۆشییەکە بوون و دوان لە تووشبوان گیانیان لە دەستداوە کە یەکێکیان کارمەندێکی تەندروستیی کەرکووکە، سەرەڕای هەڵکشانی نەخۆشییەکە تەندروستیی کەرکوک ئامادەی لێدوان نییە و خۆیان لە ڕوونکردنەوەی نەخۆشییەکە بەدور دەگرن، بەڵام پسپۆڕانی ڤێرتێرنەری دۆخەکە بە مەترسیدار دەزانن.
هۆکارە زانراوەکان: سەرچاوەی بڵاوبونەوەی گەنە ئەو باڵندە کۆچەریانەن کە لە وەرزە جیاوازەکاندا لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە کۆچ دەکەن، باڵندەکان هەڵگری گەنەن و گەنەکە لە باڵندەکانەوە بۆ ئاژەڵان دەگوێزرێنەوە، لە کاتی گواستنەوەی گەنەکەش مەترسی ڕاستەوخۆیان بۆ سەر ئاژەڵداران و گۆشتفرۆشان و پزیشکانی ڤێرتێرنەری دەبێت، چونکە ئەوان مامەڵەی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئاژەڵاندا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






