
خانەنشینان لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەکانیان - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی هەژماری من ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە فراوانبووندایە، لەم هەفتەیەشدا زیاتر لە سێ هەزار خانەنشین کارتی بانکی وەردەگرنەوە و لەمەدوا هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکە لەڕێگەی ئەی تی ئێمەکان مانگانە مووچەکانیان وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: ئەم هەفتەیە سێ هەزار 313 خانەنشین کە ڕێککەوتی لەدایکبوونیان لەنێوان ساڵانی 1920 تا 1940ـە، کارتی بانکی وەردەگرنەوە و بێ هیچ کێشەیەک مانگانە مووچەکانیان ڕادەکێشن.
چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی ڕابردوودا هەموو مانگێک دیمەنی قەرەباڵغی و ژێرکەوتنی خانەنشینی بەساڵاچوو دووبارە دەبوویەوە، جا ڕووداوی نەخوازراو ڕوویدەدا، تەنانەت چەند خانەنشینێک لە نۆرەی مووچە گیانیان لەدەستدا. هەروەها تا خانەنشینێک مووچەکەی وەردەگرت، تەواو شەکەت دەبوو، بەڵام هەژماری من کۆتایی بەو دیمەنانە دەهێنێت. بەمەش ئەزیەت و ئازاری نۆرەی مووچە نامێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەناو ئەو خانەنشینانەی کە ئەم هەفتەیە کارتی بانکی وەردەگرنەوە، چوار خانەنشینیان تێدایە تەمەنیان 105 ساڵە.
ئەمەش بزانە: هەر لەو خانەنشینانەی ئەم هەفتەیە کارتی بانکی وەردەگرنەوە سێ خانەنشینی تێدایە کە تەمەنییان 98 ساڵە. هاوکات یەک خانەنشینی 97 ساڵ و 18 خانەنشینی تەمەن 94 و 95 ساڵی تێدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





