
وێنەی نووسراوەکەی تەندروستیی سلێمانی و شۆخان عەبدوڵلا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی نەشتەرگەری دەرهێنانی چەورییەوە هۆشداری بە نەخۆشخانەکان دەدات.
وێنە گەورەکە: شەوی سێشەممەی ڕابردوو، بەهۆی نەشتەرگەری دەرهێنانی چەورییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی سلێمانی، کەسێک بەناوی 'شۆخان عەبدوڵڵا' گیانی لەدەستدا، ئەمەش یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان نییە کە بەهۆی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییەوە لە سلێمانی و هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت.
نووسراوی فەرمی: ڕۆژی 2025-04-23، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، نووسراێکی ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان کردووە، تێیدا هۆشداری لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەرهێنانی چەوری دەدات.
زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەکەدا هاتووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتیی، ئاگادارتان دەکەینەوە کە هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەکی تایبەت بە دابەزاندنی کێش و لابردنی چەوری ڕابگرن، تا ئەو کاتەی بە نووسراوێکی دیکە ئاگادار دەکرێنەوە ئەنجامی بدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لە سەرپێچیکردن و پابەندنەبوون بە نووسراوەکە دەدات، کە ڕێککاری یاسایی تووندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






