
ژمارەیەک خانەنشین لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای دەستکردن بە خەرجکردنی شەش مووچە بنەڕەتییەکەی خانەنشینان لە سلێمانی و دەوروبەری، خانەنشینانی هەولێر و دهۆک داوا دەکەن بۆ ئەوانیش خەرج بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: خانەنشینانی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوو، کە دۆسیەکانیان تەواو بووە، لە سلێمانی و دەوروبەری، دوو هەفتەیە دەست بە خەرجکردنی شەش مووچە بنەڕەتییەکەیان کراوە ئەوانەی دەیانگرێتەوە و 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە، بەڵام لە سنووری هەولێر و دهۆک هێشتا دەستی پێ نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ خەرجکردنی پارەی ئیکرامیەی شەش مانگەکە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی ئێمە نییە، بەڵکو دەبێت فەرمانگەکە نووسراو بۆ خەزێنە بکات، پێیان بڵێت کە ئیکرامیەی شەش مانگەکە بۆ فەرمانبەرە خانەنشینکراوەکانی خەرج بکەن.
٠ ئیکرامیەی 12 مانگەکە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەیە، هەر خانەنشینێک مامەڵەی تەواو بکرێت، ئێمە مامەڵەکەی بۆ ژمێریاری ڕەوانە دەکەین بۆ ئەوەی بزانن ئەم ئیکرامییە دەیگرێتەوە یان نا، ئەگەر شمولی کرد، ئەوا مامەڵەکەی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی دەکەین، بۆ ئەوەی داخلی لیستی بکەن و بۆ بەغدای بنێرن، تاوەکوی ئێستا هیچ بڕیارێک لەسەر خەرجکردنی ئەمەش نەدراوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی خەزێنەی هەولێر، لەمبارەیەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری هێشتا ڕەزامەندی خەرجکردنی پارەی پێنەداوین، بۆ ئەوەی ئیکرامیەی ئەو شەش مانگە خەرج بکەین، هەرکات ڕەزامەندی خەرجکردن درا ئێمە ڕاستەوخۆ خەرجی دەکەین. ئێستا سەرقاڵی وردبینین لە لیستی ناوی خانەنشینکراوان و 50%ـی تەواو بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






