وەزیری دارایی عێراق: ئەو مووچەخۆرانەی کارتی بانکییان نییە دەتوانن بە کاش مووچە وەرگرن
- بزنس
- 2024-03-13

دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، بۆ مانگی ئادار، ئەو مووچەخۆرانەی کارتی بانکییان نییە دەتوانن بە کاش مووچە وەربگرن، بەڵام پێویستە بۆ مانگی نیسان هەمووی کارتی بانکی هەبێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 13-03-2024 تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتکرا و کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: "وەزیری دارایی عێراق پێی گوتین بۆ مووچەی مانگی ئادار دەکرێت ئەو مووچەخۆرانەی کارتی بانکیان نییە، بە کاش مووچە وەرگرن، بەڵام بۆ مانگی نیسان دەبێت هەمووی کارتی بانکی هەبێت."
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وایگوت.
لەلایەكی دیكەوە: د.نەرمین مەعرووف، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "وەزارەتی دارایی عێراق، بەهۆی بایۆمەترییەوە زانیاریی لەسەر هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، وەزیری دارایی پێی گوتین هەرکاتێک لیستەکەیان نێردرا پارەکە خەرج دەکەین."
ئەمەش بزانە: شەوی ڕابردوو دادگەی فیدراڵی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کە دەبێت تاوەکو هەژماری فەرمانبەران تەواو دەبێت، وەزارەتی دارایی عێراق بە كاش پارەی مووچەی فەرمانبەران خەرج بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
50 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






