
دۆلاری ئەمریکی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆکارەکانی پشت دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕی ناوخۆییدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕێوشوێنەکانی ئەمریکا و لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە چەند هەفتەی ڕابردوو وایکرد، هەم بەهای دۆلار زیاتر دابەزێت و هەمیش نرخی زێڕ بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە. ترەمپ ئامانجیەتی بە مەبەست بەھای دۆلار دابەزێنێت بۆ ئەوەی شەڕی بازرگانی پێکات بەرامبەر بە چین.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سێ فاکتەری گرنگ هەن کە بوونەتە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و بەهێزبوونی لە بازاڕی هاوتەریبدا، بەهۆی کەمبوونەوەی داواکاری لەسەر دۆلاری نەختینەیی:
هۆکارە زانراوەکان:
فاکتەری یەکەم: سیاسەتی گواستنەوەی دەرەکی نوێ کە بانکی ناوەندی عێراق بە سەرکەوتوویی پەیڕەوی کرد لە سەرەتای ساڵی 2025، کە بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوەی پلاتفۆرمی پابەندبوون و سنووردارکردنەکانی بۆ پاڵپشتی بازرگانی دەرەکی کەرتی تایبەت لە وڵاتەکەماندا و پەنابردن بۆ سیاسەتی بەهێزکردن بە دراوی بیانی بۆ نوێنەرایەتییەکانی بانکە نیشتمانییەکان لە دەرەوە بە دۆلار و دراوەکانی دیکە لە بری ئەوە.
فاکتەری دووەم: ئەو ترسانەن کە پەیوەندیان بە هەڵگرتنی دۆلاری نەقدییەوە هەیە و پەنابردن بۆ زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی سامان و هەڵسوکەوتێکی پاشەکەوتکاری دوور لە سیاسەتی دراوی ناڕوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
فاکتەری سێیەم: ڕاهاتنی گەشتیارانی نیشتمانییە لەسەر هەڵگرتنی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە خەرجییەکانیان لە دەرەوەی وڵات، دوای ئەوەی کە کولتووری پارەدانی دیجیتاڵی لە وڵاتەکەماندا لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی چڕ بڵاوبووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






