
خانەنشین و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراو و زیندانیانی سیاسی لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کار دەکرێت بۆ زیادکردنی مووچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسیی و دەیان هەزار کەس دەگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، سەرقاڵی كاركردنە بۆ زیادكردنی مووچە و ئیمتیازی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسیی و هاوتاکردنیان لەگەڵ بەغدا، بۆ ئەو مەبەستەش بەم نزیکانە لەگەڵ دەزگای شەهیدانی عێراق کۆدەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ئاڤای گوت: نامەیەکمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ ئەوەی بەپێی یاساکانی زیندانیایی سیاسیی ماف و ئیمتیازییەکانیان هاوتای عێراق بکرێت و کۆبووەنەوەیەک لەگەڵ دەزگای شەهیدانی عێراق بکەین. کار لەسەر ئەوەش دەکەین ئەو ئیمتیازەی بۆ کەسوکاری شەهیدان هەیە ئەوانەی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: تەنیا زیندانیانی سیاسی ژمارەیان زیاتر لە 25 هەزار کەسە و بە لیژنە و بڕیاری دادوەر هەموو رێککارەکانی پشتڕاستکردنەوەیان بۆ کراوە، شموولی هاوتاکردنی مووچە و ئیمتیازاتەکان لەگەڵ بەغدا دەکەن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسیی بۆ سەر دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراق، کۆمەڵێک ماف و ئیمتیازیان پێدەدرێت، لەوانە: زیادبوونی مینحە، قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕۆژانەی لە زیندان بوون، پێدانی زەوی و پارە بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون و دابینکردنی بڕێک پارە بۆ چارەسەر یان خوێندن یاخود حەج و عومرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






