
دیمەنی ناوەوەی کەمپێکی پەنابەران لە یەمەن
ئاڤا نیوز
میدیاکانی حووسییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ناوەندێکی پەنابەران لە باکووری یەمەن 68 کەس کوژران و تاوەکو ئێستا ژمارەی برینداربووان بە دروستی دیار نەکراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 28-4-2025، میدیاکانی سەر بە حووسییەکان بڵاویانکردەوە: ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوانی کردووە سەر ناوەندی دەستبەسەرکردنی کۆچبەرانی ئەفریقی لە سەعدەی باکووری یەمەن بەهۆیەوە دەیان کەس کورژان و برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی حووسییەکان ڕایگەیاند: ئەو ناوەندەی ئەمریکا بۆردوومانی کردووە لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و خاچی سووردایە و بەئامانجگرتنی "تاوانێکی جەنگی تەواوە و دەبێت ئەمریکا بەرپرسیارەتی تەواوی ئەو تاوانەی دژی کۆچبەرانی ئەفریقی کردووە بگرێتە ئەستۆ".
ئەوەی پیویستە بیزانیت: لەو ناوەندەدا 115 کەس دەمێنێتەوە بەهۆی هێرشەکەوە 68 کەس کوژران و تاوەکو ئێستا ژمارەی برینداربووان بە دروستی دیار نەکراوە کە برینی زۆربەیان سەختە، هاوکات تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی یەمەن بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ دەرهێنانی قوربانییەکان لە ژێر داروپەردوی ناوچەکە.
باکگراوند: ڕۆژی 15-3-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی حووسییەکان دەرکرد و هەڕەشەی لە ناوبردنی تەواوی تواناکانی ئەو گرووپەی نزیک لە ئێرانی کرد و وەک بەشێک لە هەوڵەکانی واشنتن بۆ سنووردارکردنی هەڕەشەکانی گرووپەکە بۆ سەر کەشتییەکانی لە دەریای سوور.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






