
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو بوو، دەکرێت بە کۆنووسێک و سبەی ئاراستەی تەیف سامی دەکرێ، دواتر ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە دەستپێدەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی ئەمڕۆ دووشەممە وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو بووە. ئەنجامی وردبینییەکە دەکرێتە کۆنووسێک و سبەی سێشەممە ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا دوو بۆ سێ تێبینی بچووک لەسەر لیستی مووچەی مانگی چوار هەبوون، ئەوانیش چاک کراون. بۆنموونە تێبینی سەبارەت بە فەرمانبەرانی بانکەکان هەبوووە کە لە مانگەکانی چوار و هەشت و 12 دوو مووچەیان پێدەدرێت. لە لیستی بانکەکان، ناوی چەند بانکێک لەبیرکرابووون، ناوی ئەوانیش زیاد کراوە و کێشەکە چارەسەر کراوە.
لێدوانە فەرمییەکان: وەزارەتی دارایی کوردستان و شاندی تەکنیکی کوردستان لە بەغدا بە ئاڤایان وت، دوای ڕەزامەندی تەیف سامی ڕێککارەکانی خەرجکردنی پارە دەستپێدەکەن.
لەبارەی وادەی ناردنی پارەش کە پێشتر ڕایانگەیاندبوو بە ئەگەرێکی زۆرەوە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەنێردرێت، وتیان ئەم پێنجشەممەیە کە یەکی ئایارە، ڕۆژی جیهانی کرێکارانە و لە عێراق و کوردستان پشووە، ڕەنگە بەم هۆیە بکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، چونکە تەنیا سبەی و دووسبەی دەوام ماوە ڕەنگە نەتوانرێت ڕێککارەکانی خەرجکردنی پارە تەواو بکرێن، بەڵام ئەمە تەنیا پێشبینییە و نازانرێت تەیف سامی کەی بڕیاری ناردنی پارە دەدات، ڕەنگە زووتریش بنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





