
لۆگۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارە
ئاڤا نیوز
وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو بووە، پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیە و تەنیا ڕەزامەندی تەیف سامی ماوە، وەزارەتی داراییش گەنجینەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە چەکی پارەکانیان ئامادە بکەن.
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی و ئابوور لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە و بەشێک لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد، ئەمەش وەک پابەندییەک بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا کردوویەتی، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی، بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان گەنجینەکانی ئاگادارکردووەتەوە بۆ ئەوەی چەکەکانیان ئامادە بکەن، لەگەڵ وەرگرتنی ڕەزامەندی خەرجی دەست بکەن بە پێدانەوەی چەک بە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان بۆ خەرجکردنی مووچە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموو مانگێک بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان لیستی مووچەخۆرانیان دەدەن بە گەنجینەکان لەوێش دەکرێت بە چەک دوای ڕەزامەندی خەرجکردنی پارە، دوو چەک ئامادە دەکەن ئەوانەی بە کاش پارە وەرەگرن بە جیا و ئەوانەشی لە ڕێگەی هەژماری منن بەجیا بە فەرمانگەکانی دەدەنەوە بۆ ئەوەی لە بانک پارەکانیان وەرگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






