
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ سوودانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێن دەدات کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات و ڕایدەگەیێنێت ناردنی پارە بۆ مانگەکانی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی مووچە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و چەند بابەتێکی دیکە کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: کۆبوونەوەکە کاتژمێرێک و 15 خولەکی خایاندووە، نەهرۆ ڕواندزی و ئامانج هەرکی، پەرلەمانتارانی پارتی، نێوەڕۆکەکەیان بۆ ئاڤا نیوز ئاشكراکرد و گوتیان، لەبارەی مووچە پرسیاریان لە سوودانی کردووە کە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەڵێت بۆ مانگەکانی داهاتوو ناینێرێت تاوەکو سەرجەم مووچەخۆران کارتی بانکییان نەبێت.
لە وەڵامدا سوودانی گوتوویەتی کێشە لە لیستی مووچەخۆرانە، بۆ مانگی دوو مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی نێردراوە، کێشەی مووچەخۆرانی سەربازیش چارەسەر دەکرێت و ئەویش دەنێردرێت، بۆ مانگەکانیش داهاتووش خۆی کێشەکە چارەسەر دەکات و ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ مانگی دوو حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی بە دوو شێواز ناردووە، ناوی مووچەخۆرانی مەدەنی بەگوێرەى ئەو لیستە نێردراوە کە داواکراوە، واتە بە زمانی عەرەبی. مووچەخۆرانی سەربازییش بە کۆد نێردراوە و ئاماژە بە ژمارەى میلاک و بڕى مووچەکانیان کراوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی سوودانی داوای لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کردووە ناوی مووچەخۆرانی سەربازیش هاوشێوەی مووچەخۆرانی مەدەنی بنێرن و هیچ کێشەیەک دروست نابێت، تاوەکو ئێستاش حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو داواکارییەی نەداوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە پرسیار لە سوودانی کراوە، لە وەڵامدا ئاماژەی بە چاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ کەناڵی عەرەبییە حەدەس کردووە کە گوتی لە دەستوور بەڕوونی ئاماژە بە دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، ئەوەی هەیە "ئێمە پشکی 12.67% ی بودجە بۆ هەرێم دەنێرین و خۆیان مووچە دابەش دەكەن". ئاماژەی بەوە کردووە لەسەر ئەم قسەیە کێشەیان بۆ دروست کردووە، بەڵام ئێستاش ئامادەیە هەمان قسە بکاتەوە.
گۆشەیەکی دیکە: سوودانی ئاماژەی بە پرۆژەیاسای بودجەی 2024 کردووە و گوتوویەتی، بەو شێوازەی پرۆژەکەیان بۆ پەرلەمان ناردووە ئەگەر دەستکاری نەکرابا کارەکان ئاسانتر دەبوون، کۆبوونەوەیەکی تایبەتیشی لەگەڵ لیژنەی دارایی کردووە و داوای لێکردوون ئەمجارە وەک چۆن پرۆژەکەیان بۆ دەنێرن بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە بەڕێی بکەن و دەستکاری نەکەن، خۆی هەموو کێشەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق چارەسەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





