
خانەنشینان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان
ئاڤا نیوز
دۆسیە و مامەڵەی هەزاران خانەنشینی نوێ لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی تەواو بووە و ئەم مانگە زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچەیان پێکەوە پێدەدریت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی زۆری ژمارەیان و درەنگ تەوابوونی مامەڵەکانیان، خانەنشینانی نوێ چەند مانگێکە چاوەڕوانی بەستنی مووچە دەکەن، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە لە کۆی زیاتر لە 25 هەزار خانەنشین تەنیا دۆسیەی 5600 کەسیان تەواو بووە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕێککارەکان بۆ تەواوکردنی مامەڵەی خانەنشینانی نوێ خێراکراون و تاوەکو ئێستا حەوت هەزار و 522 دۆسیە تەواوبوون و شەش هەزار و دوو ناوی نوێی خانەنشینان، زیاد کراوە بۆ لیستی مووچە و مووچەیان بۆ بەستراوە.
- لەگەڵ دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەزار و 445 خانەنشینی نوێ چوار مووچەیان پێکەوە پێدەدرێت و ناویان لە لیستی مووچە هەیە.
- ڕۆژانە چەند دۆسیەیەکی خانەنشینان تەواو دەبێت، لەگەڵ ئامادەکردنی لیستی مووچەی هەر مانگێکیشدا چەند دۆسیە تەواو بووبێت زیاد دەکرێن بۆ لیستی مووچە.
- بۆ لیستی مووچەی مانگی پێنجیش زیاتر لە هەزار ناوی نوێ زیاد دەکرێن.
- لەگەڵ تەواو بوونی هەر دۆسیەیەکیش مووچەی هەموو ئەو مانگانەی بۆ خەرج دەکرێت کە پێشتر وەری نەگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 51 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





