
وێنەی دۆلار - لۆگۆی بانکی ناوەندی عێراق (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندووە، بۆ هەر کەسێک کە ناوی لە پرۆسەی حەج دەرچووە، بڕی دوو هەزار دۆلار واتا 20 وەرەقەیان بە نرخی بانک پێ دەدرێت.
وێنە گەورەکە: نرخی 100 دۆلار لە بانکی ناوەندی بە 132 هەزار دیناری عێراقی دیاریکراوە. جگە لە خوازیارانی حەج پێشووتر بانکی ناوەندی بە هەمان نرخ دۆلاری داوەتە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکان.
ڕاگەیێراوی فەرمی: نووسراوێکی بانکی ناوەندی بڵاوبووەتەوە و ڕێککەوتی 30-4-2025ـی لەسەرە، بڕیار دراوە، بۆ هەموو ئەو کەسانەی ناویان بۆ پرۆسەی حەج گەڕاوەتەوە ئەوانەی بە وشکانی و فڕۆکە گەشت دەکەن، بڕی 20 وەرەقەیان بە نرخی بانک پێ دەدرێت. لە ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیەوە دەتوانن لە بانکی ڕافیدەین، ڕەشید، بانکی بازرگانی عێراقی، بانکی ناسکی ئیسلامی و کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دراو جۆری A و B بەڵگەکانیان پێشکەش بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر کەسێک کە ناوی بۆ حەج گەڕاوەتەوە و خوازیاری کڕینی دۆلارە بە نرخی بانکی ناوەندی پێویستە بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی و بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی لابێت کە دەریدەخات ناوی بۆ حەج دەرچووە و QRـی لەسەر بێت، لە هەمان کاتدا پێویستە پاسپۆرتی لابێت کاتێک داواکارییەکە پێشکەش دەکات.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە بە ئاڤا میدیای وت، "هێشتا لە نووسراوەکە دڵنیانین، چونکە هیچی فەرمیمان بۆ نەهاتووە". ساڵی پار سێ هەزار دۆلار دەدرایە حاجیان و هەموویان بەریان نەدەکەوت، ئەمساڵ کراوەتە دوو هەزار دۆلار. پێویستە هەموو حاجیانی کوردستان لێی سوودمەندبن.
ئەمەش بزانە: ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە پێنج هەزار و 190 کەس بەشداری لە فەریزەی حەج دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






