
خانەنشینێک لە کاتی وەرگرتنی مووچە
ئاڤا نیوز
داوا ئەکرێ بڕی 100 ملیار دینار بۆ شەش مووچە بنەڕەتییەکەی خانەنشینان تەرخان بکرێت کە ئەمە تەواو بوو ئەو کاتە کار لەسەر دابەشکردنی 12 مووچەکەی ئیکرامییە دەکرێ، مینحە 100 هەزارەکەش تا ئێستا سوودای ئیمزای لەسەر نەکردووە، تاوەکو دەستپێبکاتەوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا، ژمارەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان نزیك دەبێتەوە لە 400 هەزار کەس، ئەمەش نزیك دەبێتەوە لە نیوەی ژمارەی فەرمانبەران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی ئەوەیە هەیكەلی ئیدارەدانی خانەنشینی گەورەتر بكات، بۆ ئەوەی بتوانێت كاروبارەكانی ئەو ژمارە زۆرەی خانەنشینان باشتر ڕاپەڕێنێت.
لێدوانی فەرمی: سەبارەت بە خەرجكردنی ئیكرامییەی خانەنشینان، 12 مووچەی تەواو و شەش مووچەكەی بنەڕەتی، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕێككارەكانی شەش مانگەكە ئامادە كراوە و خەزێنەكان ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر، "داوامان كردووە پارەكە تەرخان بكرێت كە زیاتر لە 100 ملیار دینارە، جارێ ئەوە وەردەگرین و دابەشی دەكەین، ئەمە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە شەش مانگ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە و خزمەتیان زیاتر لە 15 ساڵە".
- یەک دوو مانگیشە لە سلێمانی و هەندێ شوێنی دیکە دەست بە دابەشکردنی کراوە، بەڵام حکومەت دەیەوێ بە ماوەیەکی کەم هەمووی تەواو بکات. دواتر كار لەسەر خەرجکردنی 12 مووچەکەی ئیکرامییە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە 100 هەزار دینارەكەی خانەنشینانیش ئەو سەرچاوەیە گوتی، تاوەكو ئێستا ڕەزامەندیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، بۆ خانەنشینانی هەرێمی كوردستان نەگەڕاوەتەوە، "ئەگەر بەغدا بڕیار بدات، ئەو لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی پێنج ئەمەش زیاد دەكەین" کە بۆ هەر خانەنشینێك ئەگەر مووچەکەی لە ملیۆنێک کەمتر بێت 100 هەزاری پێدەدرێ و لە مانگی یەکیشەوە قەرەبوو دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






