
دراوی عێراقی جۆری 25 هەزاری. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەم مانگە دوای تەمویلی مووچە، شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خەرج دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی نێو فەرمانگە حکومییەکان، سێ هەزار و 200 کەس لە مانگەکانی ڕابردوودا لەسەر داهاتی ناوخۆ بە گرێبەست دامەزراون، بەڵام بەهۆی نەبوونی نەختینە، مانگانە لە کاتی خۆی شایستە داراییەکانیان وەرناگرن، بەشێکیان نزیکەی هەشت مانگە هیچ پارەیەکیان وەرنەگرتووە. لەم سێ هەزار و 200 کەسە 330 کەسیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، لەم مانگە ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە شایستە داراییەکانیان وەردەگرن و تەواوی ڕێکارەکان گیراونەتە بەر.
لەلایەکی دیکەوە: گەنجینەی سۆران بە ئاڤا میدیای وت، تا ئێستا بڕیار نەدراوە هەموو مانگەکان پێکەوە خەرج دەکرێت یاخود نا، چەند میکانیزمێک پێشنیاز کراوە. یان بە دوو قۆناغ پارەکەیان وەرگرن یان مانگانە دوو شایستە داراییان بۆ خەرج بکرێت، بەگوێرەی پارەی بەردەست دەبێت و هیچ شایستەیەکیان نافەوتێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 52 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






