ڕێکارەكانی قۆناغی دووەمی پێدانی قەرزی پرۆژەی گەشانەوە دەستپێدەكات

  • بزنس
  • 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ڕێکارەكانی قۆناغی دووەمی پێدانی قەرزی پرۆژەی گەشانەوە دەستپێدەكات

پرۆژەی گەشانەوە

ئاڤا نیوز

ئاڤا زانیویەتی ڕێكکارەكانی قۆناغی دووەمی پێدانی قەزر بە بزنسی بچووک و مامناوەند لەچوارچێوەی پرۆژەی گەشانەوە دەستپێدەكات و لە ئاییندەیەكی نزیكدا داواكارییەكان وەردەگیرێن. 

 

وێنە گەورەكە: بەدەسپێشخەری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە 25ـی ئەیلوولی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی گەشانەوەی ڕاگەیاند، كە لەڕێگەی ئەم پرۆژەوە قەرزی درێژخایەن بەبڕی 100 ملیۆن تاوەكو 150 ملیۆن دینار بۆ بزنسی بچووك و مامناوەند بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابین دەكات بە ڕسوماتی كارگێڕی تەنها 2% و بەبێ داواكردنی هیچ بارمتەیەك لەسەر قەرزەكان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕاگەیاندنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی گەشانەوە، 25 بزنسی هەرێمی كوردستان بەبێ هیچ سوودێكی بانكی، لە وەرگرتنی قەرزەكە سوودمەند بوون دوای ئەوەی لەنێو 140 بزنس كە بەشێوەی ئۆنلاین لە پۆرتاڵی پرۆژەی گەشانەوە خۆیان تۆماركردبوو، هەڵبژێردران. لە ڕۆژی 8-10-2024، قۆناغی دووەمی پرۆژەكە ڕاگەیێنرا.

 

لێدوانی فەرمی: نەهرۆ جەوهەر، بەڕێوەبەری کارگێڕیی سندووقی پشتیوانی پڕۆژە بچووکەکان لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتەكانی تیمی هەڵسەنگاندن، دەیسەلمێنێت كە قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە بە ڕێژەیەكی بەرز سەركەوتوو بووە، لەڕووی ڕەخساندنی هەلی كار، فراوانبوونی پرۆژە و كارگەكانی بەرهەمهێنان، هەر ئەوەش وایكرد قۆناغی دووەمی پرۆژەكە ڕابگەیێنرێت و لەم قۆناغەدا 100 پرۆژە و بزنس پارەدار دەكرێن هەریەكەیان بە بڕی 150 ملیۆن دیناری عێراقی. كە ئومێد وایە هەر ئەمساڵ قۆناغی دووەمی پرۆژەكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردن و داواكارییەكان وەربگیرێن.

 

لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی گەشانەوەدا چی ڕوویدا؟


- لەڕێگەی پارەداركردنی 25 بزنسی بچووك و مامناوەند بە بڕی دوو ملیار و 760 ملیۆن دیناری عێراقی، 69 هەلی كاری نوێ ڕەخسا، ئامێری پێشكەوتووی بەرهەمهێنان هێنرایە بازاڕەكان، پێشبینیش دەكرێت بزنسەكان تاوەكو ساڵی 2027 بەتێكڕای 73.5% گەشە بكات و داهاتی خەمڵێندراویش بگاتە سەرووی 39 ملیار دینار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: