خانەنشینی هەرێم بۆ فەرمانبەران: تا نەگەنە بەرواری لەدایکبوونتان خانەنشین ناکرێن
- بزنس
- 11 ئایار

ژمارەیەک فەرمانبەر لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا بۆ خانەنشینان
ئاڤا نیوز
دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە بەهۆی هەڵەیەک دەیان فەرمانبەر پێش تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین بوون، بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیش ڕوونکردنەوەی لەسەر دەدات و دەڵێت، بەگوێرەی یاساکە بەرواری لەدایکبوون هەژمار دەکرێت.
وێنە گەورەکە: تەمەنی خانەنشینی هەرێمی کوردستان هاوتای خانەنشینی عێراق کراوە و فەرمانبەران لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەکرێن، لەسەرەتای ئەمساڵەوە پرۆسەکە دەستیپێکردووە و سەرووی 25 هەزار کەس دەگرێتەوە، بەشێکیان مامەڵەکانیان تەواوبوون و خانەنشین بوون.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی ڕێکارە نوێیەکان لەدایکبووانی ساڵی 1965 دەتوانن خانەنشین بن، دەنگۆی ئەوەی هەیە ژمارەیەک فەرمانبەر پێش 60 ساڵی و لە 59 ساڵیدا خانەنشین کراون.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ئەوانەی لە دایکبوووی 1965 ـن، تاوەکو نەگاتە بەراوری لەدایکبوونیان خانەنشین نابن و وەک فەرمانبەر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، واتا کەسێک مانگی 7 لەدایکبووبێت تاوەکو دوو مانگی دیکە دەتوانێت وەک فەرمانبەر بمێنێتەوە ئینجا مامەڵەی خانەنشینبوون بکات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






