قوباد تاڵەبانی بەرگری لە پڕۆژەکانی ڕووناکی و هەژماری من دەکات: خۆشبەختانە سەرجەم سنووری سلێمانی دەگرنەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بەرگری لە پڕۆژەکانی هەژماری من و پڕۆژەی ڕووناکی دەکات و دەڵێت: خۆشبەختانە هەموو ئەو تێبینیانەی هەبوون چارەسەر کراون و لە تەواوی سنووری سلێمانی جێبەجێ دەکرێن.
وێنە گەورەکە: هەژماری من بۆ بەبانکیکردنی مووچە و پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دوو خزمەتگوزاریی گرنگی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی 10ی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی هەردوو پڕۆژەکە و بەتایبەت هەژماری من کراوە، دوای گفتوگۆکانیش یەکێتی پشتیوانی بۆ دەربڕین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر لە سەرەتاوە یەکێتی لە بەرامبەر پڕۆژەی هەژماری من بانگەشەیان بۆ پڕۆژەی تەوتینی حکومەتی عێراق دەکرد، لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش کە کۆتایی ساڵی ڕابردوو کرا، ئەم بابەتە زیاتر زەق کرایەوە، بەڵام لەبارەی پڕۆژەی ڕووناکی لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری بە ئاشكرا هیچ ڕێگرییەکی لێ نەکرا.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ڕایگەیاند، تێبینییەکی زۆر هەبوو لەسەر پڕۆژەی هەژماری من، خۆشبەختانە هەموو ئەو تێبینیانەی هەبوون چارەسەر بوون، پڕۆژەکە لە تەواوی سنووری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: جێگری سەرۆکوەزیران لەبارەی پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند: خەڵک تەنها سەیری ئەو پارەیە دەکات کە لەلایەن حکومەتەوە دیاریکراوە و سەیری پارەی مۆلیدە نەکراوە کە مانگانە لەسەر هاووڵاتیان حیسابە، پێموایە ئەو پڕۆژەیە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانی کەمدەرامەتە.
لەبارەی نرخی کارەبای 24 کاتژمێری قوباد تاڵەبانی بە ئەرێنییەوە باسی کرد و گوتی: "تیمە هونەرییەكان بەرچاوڕوونییەکی زۆریان لەبارەی پڕۆژەی ڕووناکی و نرخەكان پێداوین، بۆیە پەسندمان كردووە، چونكە لە بەرژوەندی هەموو خەڵكە، کارەبایەکی باشتر بە تێچوویەکی کەمتر بە خەڵک دەدرێت، ئەوەی خانووی گەورەتر بێت و پێویستی بە كارەبای زیاتر هەبێت، بێگومان پارەی زیاتری كارەبا دەدات".
ژمارەکان وادەڵێن: تاوەکو ئێستا 735 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکراون، زیاتر لە 250 هەزار کەسیش ماون و زۆربەیان لە سنووری سلێمانین. تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هۆشداری داوە ئەگەر تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم مووچەخۆران نەبنە خاوەن هەژماری بانکی، ئەوا لە 1-1-2026 ەوە مووچەیان ڕادەگیرێت.
پڕۆژەی ڕووناکیش نزیکەی ساڵێکە لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەستی پێ کردووە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 600 هەزار هاونیشتمانی کارەبایان کراوەتە 24 کاتژمێری، بڕیاریشە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 بگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: لە پرسی برایەتی پێویستمان بە ڕێککەوتنێکی نوێ هەیە
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
هەژماری من بەکارهێنەرانی لە چەند فێڵێک ئاگادار دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توێژینەوەیەک: ئەگەری مردنی پیاوان بەهۆی دڵشکان لە خانمان زیاترە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحسوون قرمزیگول: لە تورکیا کێشەی گەورەتر لە تیرۆرمان هەیە ئەویش گەندەڵییە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرهەمە شیرەمەنییەکان شەکری خوێن ڕێکدەخەن
17 ئایار
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو
16 ئایار
لەدایکبووانی 2007 لە هەڵبژاردنی عێراق دەنگ دەدەن
16 ئایار
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
هەژماری من بەکارهێنەرانی لە چەند فێڵێک ئاگادار دەکاتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەدە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج دەستیپێکرد