
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای وەزارەتی دارایی کوردستان، بڕیارە لە 10 ڕۆژی داهاتوو بەغدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچە ڕاگیراوەکانی فەرمانبەرانی پلە یەک و پلە دووی کەسوکاری شەهیدان و چەند مووچەیەکی خانەنشینانی ساڵی ڕابردوو بدات.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەتای ئەمساڵ کاتێک تەمەنی خانەنشینی کوردستان لەگەڵ عێراق هاوتا کرا، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنیان گەیشتبووە 60 ساڵ خانەنشین کران و ژمارەیان هەزاران کەس بوو. دواتر بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق فەرمانبەرانی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدان تەمەنی خانەنشینییان لە 60 ساڵەوە بۆ کرایە 65 ساڵ، ئیتر ئەوان گەڕانەوە سەر وەزیفەکانیان، بەڵام لەم نێوانە چەند مووچەیەکیان پێنەدرا.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی ساڵی 2024 چەند مانگێک بە هەر هۆکارێک تەواوی مووچە یان بەشێکی مووچەکەیان وەرنەگرتووە و بڕیار بوو مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو بۆیان خەرج بکرێت، بەڵام بەهۆی خەرج نەکردنی مووچەی مانگی 12 لەلایەن بەغدا، ئەو فروقاتی مووچەیەشیان پێ نەدرا، بڕیارە ئەم مانگە پێیان بدرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و مووچەکانیان بۆ خەرج بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بڕی پارەکە 100 ملیار دینارە، نووسراومان بۆ بەغدا کردووە و چاوەڕێین لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی بدات و پارەکە بنێرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






