
سایلۆی گەنم
ئاڤا نیوز
پارێزگای کەرکووک ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووی وەک وادەی دەستپێکردنی بەبازاڕکردنی گەنم دیاریکرد، هاوکات دووپاتیدەکاتەوە کە چەند ڕێکارێک گیراوەتەبەر بۆ ئاسانکاری پڕۆسەی بەبازاڕکردن بۆ جووتیاران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ وەزارەتى بازرگانیى عێراق بۆ هەر تۆنێک گەنمی بەراو 850 هەزار دینار و بۆ گەنمی دێمی 800 هەزار دیناری دیاری کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەفا مەجران، جێگری پارێزگاری کەرکووک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەی باڵای پارێزگای کەرکووک یەکشەممەی داهاتووی وەک وادەی دەستپێکردنی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی سنووری ئیداری پارێزگاکە دیاریکردووە، لە سەرجەم ناوەندەکانی وەرگرتنی سەر بە کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە لە کەرکووک.
شێوازی جێبەجێکردن: بە وتەی سەفا مەجران، پارێزگاری کەرکووک ڕێنمایی لیژنەی باڵای بەبازاڕکردنی کردووە ڕۆژی پێنجشەممە لەبەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی کەرکووک دەست بە کارەکانی بکاتەوە لەگەڵ سەرجەم ئەندامەکانی، بەشێوەیەکی هەمیشەیی تا پڕۆسەی بەبازاڕکردن و وەرگرتن تەواو دەبێت، بۆ ئاسانکاری پرۆسەکە بۆ جووتیاران.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی: بڕیارێک بەبێ ئۆکراینا بدرێت ئاشتی ناهێنێتە ئاراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش