
ئامێرەکانی ئەی تی ئێم کە تیایدا مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان مووچەخۆرانی ئاگادارکردەوە، کە هەر مووچەخۆرێک تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە هەژماری بانکی دروست نەکات مووچەکەی ڕادەگیرێت، تیمی هەژماری من ڕوونکردنەوەیەک لەڕێگای ئاڤا میدیاوە بڵاودەکاتەوە و دەڵێن، پرۆسەی خۆتۆمارکردن لە هەژماری من دوای سەری مانگیش بەردەوام دەبێت، بەڵام وەزارەتی دارایی مووچەی ئەو کەسانە ڕادەگرێت کە خۆیان لە پڕۆژەکەدا تۆمار نەکردووە، تا ئەوکاتەی هەژماری بانکی دروست دەکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 19-5-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان مووچەخۆرانی ئاگادارکردەوە، ئەگەر تاوەکو 1-6-2025 دەست بە مامەڵەی خۆتۆمارکردن لە هەژماری من نەکەن، ئەوا مووچەیان ڕادەگیرێت تا مامەڵەکانیان تەواو دەکەن، هۆشدارییەکەی وەزارەتی دارایی، پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەرکراوە بۆ بەبانکیکردنی مووچە و پێویستە هەموو مووچەخۆرێک لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەژماری بانکییان هەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئیستا زیاتر لە 250 هەزار مووچەخۆر ماون کە هەژماری بانکیان نییە و لەنێو بانکەکانی پڕۆژەی هەژماری من تۆمارنەکراون، زۆرینەی ئەو مووچەخۆرانەش لە سنووری پارێزگای سلێمانین.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤا میدیایان ڕاگەیاند، "پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە دوای 31-05-2025 ـیش بەردەوام دەبێت و پرۆسەکە ڕاناگیرێت، بەڵام ئەوانەی فۆڕم پێش ئەو وادەیە پڕ نەکەنەوە، لەلایەن وەزارەتی دارایی مووچەیان دەوەستێت تا ئەوکاتەی مامەڵەکانیان تەواو دەکەن".
ئەمەش بزانە: بەپێی دوایین ئامار لە کۆی نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر، 735 هەزار کەسیان لە هەژماری من تۆمار کراون، تاوەکو ئێستا کارتی بانکی بۆ 419 هەزاریان دروستکراوە و کارتی 365 هەزار مووچەخۆریان ئەکتیڤە و مووچەی مانگی چواریان پێ وەرگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






