
دیمەنی پاریسی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
شاندێکی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان سەردانی پاریس دەکات، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆربەندی هاوبەشی بواری بازرگانی و ئابووری.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و هانی کۆمپانیا بیانییەکانیش دەدات وەبەرهێنان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا بکەن، بۆ گەشەپێدان و بووژانەوەی زیاتری كەرتی وەبەرهێنانیش کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەر و کۆمپانیا گەورەکان دەکات تاوەکو وەبەرهێنانەکانیان بهێنە ناوچەکان.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤای ڕاگەیاند: کۆربەندەکە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، هەروەها تایبەتە بە ئابووری و وەبەرهێنان لە عێراق، کوردستان، فەرەنسا. هاوکات 12 وەبەرهێنەری کورد لە کۆربەندەکە بەشدارن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە نوێنەرایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات، هەروەها لە کۆڕبەندەکەدا زیاتر لە 310 وەبەرهێنەر و بازرگان بەشدار دەبن کە زۆرینەیان فەرەنسین.
بۆچی گرنگە: کۆڕبەندەکە بۆ دروستکردنی پەیوەندییە لە نێوان وەبەرهێنەرانی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، بەشێک لە وەبەرهێنەران ئامانجیانە لە فەرەنسا ڕێککەوتن واژۆ بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش