تەنها لە یەک ڕۆژدا لە سلێمانی 11 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە هەژماری من تۆمار کردووە
- بزنس
- 29 ئایار

ئامێری ڕاکێشانی پارە لە بەردەم باڵەخانەی شارەوانی سلێمانی
ئاڤا نیوز
لە سلێمانی تەنها لە یەک ڕۆژدا، 11 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە هەژماری من تۆمارکردووە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە و ئاستی بەدەنگەوەهاتنی مووچەخۆرانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ پرۆژەی هەژماری من، بۆ سێ ئەوەندەی پێشوو، بەرزبووەتەوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لەسەر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ بەبانکیکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هۆشداری بەو مووچەخۆرانە دا کە تاوەکو ئێستا خۆیان لە هەژماری من تۆمار نەکردووە، بەو پێیەی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ئاگادار کراوەتەوە کە تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی بەبانکیکردنی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو بکرێت، بەپێچەوانەوە ئەوانەی خۆیان تۆمارنەکردووە، مووچەکانیان لەلایەن بەغداوە ڕادەگیرێت.
لێدوانی تایبەت: سەرچاوەیەک لەتیمی هەژماری من تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئاستی خۆتۆمارکردنی مووچەخۆرانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە و مووچەخۆران بەلێشاو ڕوویان لە بانکەکان کردووە بە مەبەستی تۆمارکردنیان لە هەژماری من.
زانیاریی زیاتر: تاکو ئێستا نزیکەی 200 هەزار مووچەخۆر ماون کە خۆیان تۆمار بکەن و زۆرینەیان فەرمانبەران و خانەنشینانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






