
هەرێمی کوردستان پەیامی بۆ بەغدا ناردووە
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاگرتنی مووچە بیر لە وەرگرتنی هەڵوێستی جددی و تووند بەرامبەر حکومەتی عێراق دەکاتەوە، تەنیا یەک هەفتەش وەکو مۆڵەت دەداتە بەغدا، ئەگەر مووچە نەنێرێت دەست بە بەکارهێنانی کارتە گوشارەکانی دەکات.
وێنە گەورەکە: بڕیاری ڕاگرتنی 8 مووچەی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، کاردانەوەی تووندی لە ناوخۆی کوردستان لێ کەوتووەتەوە، خەڵکی کوردستان و هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکان بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات و پارتی ویەکێتییەوە، گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی حکومەتی کوردستان لەسەر حەقە و هەموو پابەندی و ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، خەتای حکومەتی عێراقە مووچە نانێرێت و زووڵم لە خەڵکی کوردستان دەکات، بۆیە پێویستە هەڵوێستی تووندی بەرامبەر بگیرێتەبەر.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی جگە لە ڕوونکردنەوەی ئەمشەوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، پەیامی سیاسیش گەیێنراوەتە بەغدا و پێیان گوتوون تا جەژن مۆڵەت هەیە، پێمان بڵێن: مووچە دەنێرن یان نا، بۆ ئەوەی ئێمەش بڕیاری کۆتایی بدەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار کارتی گوشاری لەبەردەستە بەرامبەر حکومەتی عێراق بەکاری بهێنێت، پشتیوانی ئەمریکا و بەهێزی پەیوەندییەکەی لەگەڵ واشنتن کە هیچ کاتێک هێندەی ئێستا بە ڕاشکاوی پشتگیری هەرێمی کوردستانی نەکردووە، لەگەڵ بەکارهێنانی کارتەکانی ڕاگرتنی کارەبا و ئاو، کشانەوەش لە حکومەتی عێراق و بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق یەکێک لە کارتە هەرە بەهێزەکان و چاوەڕوانکراویشە.
باکگراوند: وەزارەتی دارایی کوردستان بە پاساوای یاسایی جەختی کردەوە بڕیارەکەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ ڕاگرتنی مووچە نادەستووری و نایاسییە. هەروەها ڕاشیگەیاند دەبووایە بەپێی یاسای بووجە ئەمساڵ 2025 نزیكەی 13 تریلیۆن و 334 ملیار و 576 ملیۆن دینار لەلایەن بەغداوە نێردرابا، بەڵام وەزارەتی دارایی تەنیا بڕی 4 تریلیۆن و 223 ملیار و 625 ملیۆن دیناری ناردووە، ئەوەی كە لە ئەستۆی وەزارەتی دارایی عێراق ماوەتەوە، پێویستە ئەمساڵ 9 تریلیۆن و 110 ملیار و 961 ملیۆن دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





