ئاڤا نیوز
بڕیاردەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە ئاڤا میدیاوە ڕایگەیاند، هەوڵێکی جددی هەیە کە پێش جەژنی قوربان گرفتی نەناردنی مووچە چارەسەر بکرێت و مووچەی فەرمانبەران دابەش بکرێت.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی چوارشەممە، 28-5-2025، وەزارەتی دارایی عێراق بە واژۆی تەیف سامی، نووسراوێكی دەركرد بە ڕاگرتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە مانگی پێنج بەملاوە، ئەو بڕیارەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیاردەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە ئاڤا میدیاوە ڕایگەیاند، سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ و ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی پێشدەخات و بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەش پرسی مووچەی فەرمانبەران دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشدا شوان کەلاری باسی لەوەکرد، هەولێر و بەغدا لە پەیوەندی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەوڵێکی جددی هەیە بابەتەکە پێش جەژن چارەسەر بکرێت و مووچە دابەش بکرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەشکرد، هیچ دڵنیایەک لە عێراق نییە، چونکە حکومەتی فیدراڵ پابەندی نییە بە دەستوور و ڕێککەوتن و بەڵێنەکانیانەوە، وە ڕقێکیشیان هەیە بەرامبەر بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و بە بەرنامە کاریان لەسەر کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەم هەفتەیە ڕۆژێک کۆبوونەوەی هەفتانەی پێش خستووە، لەجیاتی چوارشەممە کە هەفتانە لەو ڕۆژەدا کۆدەبێتەوە، سبەی سێشەممە 3-6-2025 کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 55 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






