
مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری دەڵێت، بەهای سامانی سروشتی وڵات بە 16 تریلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئەگەریش وەبەرهێنان لە سامانی کانزاییدا بکرێت دەتوانێت 10%ی داهاتی نیشتیمانی پێکبهێنێت.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەرزی داهاتی ساڵانەی عێراق کە زۆرینەی لە فرۆشی نەوتەوە دێت و دەگاتە سەرووی 100 ملیار دۆلار، بەڵام تائێستا ڕێژەی هەژاری زیاترە لە 17%، ئەوەش وەک دەرئەنجامی خراپی بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی وڵات ناودەبرێت.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئاماژەی بەوەداوە، ئێستا حکومەت کار لەسەر وەبەرهێنان لە کەرتی کانزاکانی وەک فۆسفات، کبریت، لیسیۆم و مسدا دەکات و لەم بوارەشدا چەندین لێکتێگەیشتن واژۆکراوە، ئەم کەرتانەش ملیاران دۆلار داهات بۆ عێراق دەهێنن.
بەوتەی مەزهەر محەممەد، عێراق لە دەوڵەمەندی کانزاکان لەناو یەک کیلۆمەتری چوارگۆشەدا یەکەمی جیهانە و لە هەمەجۆری سامانی سروشتیشدا نۆیەمین باشترین وڵاتی جیهانە، بەجۆرێک کۆی بەهای سامانی سروشتی وڵات بە 16 تريليۆن دۆلاری ئەمریکی مەزەندە دەکرێت.
خاڵی ئەرێنی: ڕاوێژکاری ئابووری سوودانی باوەڕیشی وایە ئەگەر وەبەرهێنانی باش لەو سامانەدا بکرێت لە قۆناغی یەکەمدا دەتوانێت لانیکەم 10%ی تێکڕای داهاتی نیشتیمانی پێکبهێنێت، لە قۆناغەکانی دواتریشدا دەتوانێت ببێتە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی ئابووری عێراق لە پاڵ داهاتی نەوتی و نانەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






