
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی فراواندایە لەگەڵ وڵاتان و ئەگەری هەیە پرسی بڕینی مووچەی خەڵكی كوردستان بەنێودەوڵەتیی بكەین.
وێنە گەورەکە: خەڵكی كوردستان بە بێ وەرگرتنی مووچە، جەژنی قوربانی ئەمساڵ بەڕێ دەكەن، ئەوەش دوای بڕیاری بڕینی مووچەی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لە 28-5-2025، بە پاساوی ئەوەی هەرێمی كوردستان بڕی پشكی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە، ئەو بڕیارەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بە ستەمێكی ئاشكرای بەغدا بەرامبەر خەڵكی كوردستان لێكدرایەوە.
پەیامی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمیانی پەیامی پیرۆزبایی جەژنی قورباندا ڕایگەیاند، لە كاتێكی خراپدا كە پێش جەژن بوو، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارێكی خراپی تەواو سیاسی دەركرد، ئەوەش پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەرەو خراپتر دەبات.
بابەتە ستراتیژییەكە: هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی بەرفراوان و بەهێزی لەگەڵ هەریەك لە ئەمریكا، وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، وڵاتانی عەرەبی، ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداو، توركیا، ئێران و نەتەوە یەكگرتووەكان هەیە، ئەگەری هەیە پەیوەندییەكان بۆ چارەسەركردنی بابەتی بڕینی بودجە بەكاربهێنین و بیكەینە پرسێكی نێودەوڵەتی، ئەمە بە وتەی هۆشیار زێباری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






