دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەزووترین کات کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 15 حوزەیران

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەبارەی چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، سەرۆکی دادگای فیدراڵی و سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکە کردەوە بە گوێرەی دەستوور و یاسا. وەزارەتی دارایی کوردستانیش سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شەشە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی بە بڕیارێکی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕاگیرا، تا ئێستا و دوای تێپەڕبوونی 15 ڕۆژ بەسەر مانگی شەش، چارەنووسی مووچەی مانگی پێنج دیار نییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاڤا دەستیکەوتوون، بڕیارە بەزووترین کات دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە کۆببێتەوە و پرسەکە لەنێوان هەولێر و بەغدا یەکلایی بکاتەوە. و فەرمانێکی وەلائی - فەرمانی سالاری لەبارەی مووچە دەربکات.
فەرمانەکە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی کوردستان دەبێت و سوودانی و تەیف سامی پابەند دەکات بەوەی لە زووترین کات مووچەی مانگی پێنج بنێرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەکە لەسەر سکاڵای کۆمەڵێک فەرمانبەری هەرێمی کوردستانە کە سەرەتای ئەم مانگە سکاڵایان دژی بڕیاری تەیف سامی تۆمارکردووە، لەسەر ڕاگرتنی مووچە بە بیانووی ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە تەواو بووە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی کوردستان دەستی بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شەش کردووە. هەریەکە لە وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری و لاوان و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستی مووچەی مانگی شەشیان ئامادەکردووە.
چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی شەش تەواو بکرێت. هەموو وەزارەت و دەستەکان ئاگادار کراونەتەوە تاوەکو 20ـی مانگ لیستی مووچە ئامادە بکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای گوت 22ـی مانگ کە دەکاتە یەکشەممەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی شەش ڕەوانەی بەغدا دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





