
دیمەنێکی سرووشتی قەزای چۆمان
ئاڤا نیوز
هۆشداری بەو گەشتیارانە دەدرێت کە سەردانی سنووری قەزای چۆمان دەکەن، بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان و بەسەریاندا نەڕۆن، بەڵکو لە نزیکەوە چێژ لە بینینیان وەربگرن.
وێنە گەورەکە: قەزای چۆمان کە چوار ناحیەی لەخۆگرتووە، بەهۆی فێنکی و جوانی سروشتی ناوچەکە و مانەوەی بەفر لە بەشێک لە شاخەکان لە هەر چوار وەرزدا، ساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار سەردانی سنووری چۆمان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: هەڵگورد محەممەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان بە ئاڤای گوت: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی تونێلە بەفرینەکان مەترسی داڕمانیان لێدەکرێت، ساڵانی ڕابردووش ژمارەیەک گەشتیار بوونە قوربانی داڕمانیان، بۆیە داوا لە گەشتیاران دەکەین سەرکێشی نەکەن و بە هیچ جۆرێک نەچنە ژێر ئەو تونێلانە و بەسەریاندا نەڕۆن، بەڵکو لە نزیکەوە چێژ لە بینینیان وەربگرن.
زانیاریی زیاتر: ئەو شوێنانەی تونێلی بەفرینی لێیە، تابلۆی ئاگادار کردنەوە بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دانراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی رابردوو زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی سنووری قەزای چۆمانیان کردووە، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ زیاتر لەو ژمارەیە سەردانی چۆمان بکەن ، بەشێکی ئەو گەشتیارانەش سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن کە تونێلە بەفرینەکانی لێیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






