دیمەنی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ ئاڤا ڕاستی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاوشمەک و داخستنی خاڵە سنوورییەکانی عێراقی لەگەڵ ئێراندا لەماوەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران خستەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 12 ڕۆژ لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (بەکاتی هەولێر) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، هەردوو وڵات ڕازی بوون بە ئاگربەست کە لە بەیانیی سێشەممە (کاتژمێر 07:30 بە کاتی تاران) دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، زۆربەی وڵاتانیش پێشوازییان لەم هەنگاوە کرد.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەکاتی ململانێ و جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا، وەزارەتی بازرگانی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی چاودێرییەکی چڕی بازاڕەکانی دەکرد، خۆشبەختانە هیچ سەرپێچییەک یاخود بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک تۆمارنەکرا، جگە لە یەک یان دوو پارێزگا نەبێت کە نرخی ئاردیان هەندێک بەرزکردبووە، ئەویش بەپەلە ڕێوشوێنی پێویست گیرایەبەر و ئەو پرسە چارەسەر کرا.
- "دەتوانین بڵێین عێراق لە هێڵی پێشەوەی جەنگی نێوان هەردوو وڵات بووە، بەڵام پێشوەختە سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتیانمان بەتایبەتی ئارد بۆ ماوەی شەش مانگ مسۆگەر کردبوو".
- لە ماوەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران لەسەرجەم دەروازە سنووریەکانەوە لەڕێگەی کەرتی تایبەت و کۆمپانیا بازرگانییەکانەوە نەوەستا و بەردەوام بوو و هیچ دەروازەیەکیش لەگەڵ ئێران دانەخرا وەک هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویانکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





