عەبدولحەكیم خەسرۆ: شەڕ كاریگەری و مەترسی لەسەر ژینگەی هەرێمی كوردستان نەبووە
- ژینگە
- 24 حوزەیران

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاككردنى ژینگە بە سەرپەرشتی عهبدولحهکیم خهسرۆ، سەرۆکی دەستە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاككردنى ژینگە، بە بەشداری نوێنەری وەزارەتەكانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، گواستنەوە و گەیاندن و تەندروستی، پرسی ماددەی تیشكاوەری، كاریگەریی و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: عهبدولحهکیم خهسرۆ، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، به ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، گواستنەوە و گەیاندن و تەندروستی، سەرپەرشتيی کۆبوونەوەیەکی فراوانی كرد تایبەت بە ماددەی تیشکاوەری و كاریگەرییەكانی لەسەر ژینگە و سەلامەتیی گشتی.
بۆچی گرنگە: لە كۆبوونەوەكە، هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ژینگەیی كرا لە چوارچێوەی ئامادەکاری بۆ هەر پێشهاتێکی نەخوازراو و لێكهوتهكانى ئەو گۆڕانکاری و شەڕ و ئاڵۆزییەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، بەپشتبەستن بە ئامێرەکانی سیستمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کە لەهەموو شارەکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە دانراون.
مەترسی پێشبینیكراو: بەهۆی بەئامانجگرتنی دامەزراوە پیشەسازییەكان بەتایبەت ئەوانەی تایبەتن بە پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی تەكنەلۆژیای پەیوەست بەم پیشەسازییە، مەترسی بڵاوبوونەوەی ماددەی تیشكدەرەكان لە هەوادا هەیە كە كاریگەریی ترسناك و نەرێنی لەسەر ژینگە و سەلامەتیی دانیشتووان دروست دەكات.
خاڵی ئەرێنی: دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخە ژینگەییەكان و توێژینەوەی ورد لەسەر كەشوهەوا، دەركەوت تا ئێستا شەڕ و پێكدادانەكانی ناوچەكە، هیچ کاریگەری و مەترسیيەکی لەسەر هەرێمی کوردستان نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






