عێراق: لەگەڵ پارێزگاکانی کوردستان ڕێکار و سیستمی باجی یەکگرتوو پەیڕەو دەکەین

  • بزنس
  • 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
عێراق: لەگەڵ پارێزگاکانی کوردستان ڕێکار و سیستمی باجی یەکگرتوو پەیڕەو دەکەین

دیمەنی بازگەیەکی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، بەمەبەستی ڕێگریی لە هێنانی کاڵای قەدەغەکراو و گەرەنتی کوالێتی کاڵا هاوردەکراوەکان ڕێکاری توند گیراونەتەبەر و لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش بازگەیان داناوە، تا یەک ڕێکار و سیستمی باجی یەکگرتوو پەیڕەو بکرێت.

وێنە گەورەکە: 3ی ئەم مانگە دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی توندکردنەوەی ڕێکارەکان لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق و بازگە هاوبەشەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، مانگی ڕابردوو داهاتیان بۆ 274 ملیار دینار بەرزبووەتەوە.

لێدوانی فەرمی: عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، دەستەکەیان لە یەک کاتدا چەندین ئەرک جێبەجێ دەکات، بۆیە چاودێرییەکی ورد خراوەتەسەر کاری دەروازەکان، ئەویش بە ئامانجی زیادکردنی داهاتەکانی دەوڵەت و ڕێگریکردن لە هاوردەکردنی هەر کاڵایەک کە پێچەوانەوەی ڕێنماییەکان بێت.

وتیشی، "دەستەکەمان بازگەی لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان داناوە بۆ چاودێریکردنی ڕێکارە گومرگییەکان، ئەویش بە ئامانجی پەیڕەوکردنی یەک سیستمی باج و ڕێگریی لە ماددە قەدەغەکراوەکان، تا ببێتە هۆی زیادبوونی داهاتەکان و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی عێراق".

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان ئەوەشی خستەڕوو، 189 کۆمپانیا ئاشکراکراون کە باجی ساڵانی پێشووتریان نەداوە و ئەوەش باجی دەوڵەت زیاد دەکات، ئاشکراشیکرد کە نزیکەی 55 هەزار حاجی ئێرانی لە ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکاندا لەڕێگەی دەروازەی عەرعەر و بە خاکی عێراقدا گەڕاونەتەوە و لەڕێگەی دەروازەی زرباتییەوە چوونەتەوە وڵاتی خۆیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ