
دیمەنی چەند ئاسکێک. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
قایمقامی قەزای مەندەلی لە پارێزگای دیالە، هۆشداری دەدات لە دیارنەمانی نزیکەی 400 ئاسکی دەگمەنی جۆری "ڕیم" لە پارێزگاکەدا بە شێوەیەکی گوماناوی.
لێدوانی فەرمی: عەلی زمەد زوهێری، قایمقامی قەزای مەندەلی بە میدیای عێراقی ڕایگەیاندووە، "ناوچە پارێزراوەکانی ئاسکی ڕیم لە مەندەلی، زیاتر لە 400 ئاسکی تێدابوو. لە ساڵانی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردبوو، بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و لە ماوەیەکی کورتدا دیارنەمان و ئێستا تەنیا نزیکەی 10 ئاسک ماونەتەوە."
زانیاریی زیاتر: قایمقامی قەزای مەندەلی، ئاماژەی بەوەشکردووە کە هۆکاری دیار نەمانەکەیان نادیارە، هەرچەندە بیانووی ئەوە دەهێنرێتەوە کە بەهۆی برسێتییەوە لەناوچوون، بەڵام ئەمە جێگەی گومانە، چونکە مەحاڵە ئەو ژمارە زۆرە بەو خێراییە لەناوبچن. بۆیە گومانی دزین و بەقاچاخبردنیان لێدەکرێت.
قایمقامی مەندەلی داوای لە دەسەڵاتە باڵاکانی حکومەت کردووە بەپەلە لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیە بکەن بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و سزادانی لایەنی کەمتەرخەم، هەروەها کاربکەن بۆ بوژاندنەوەی پارێزگەکە.
باکگراوند: ئاسکی ڕیمی عێراقی لە دوای ساڵی 2003ـەوە لە ناوچەکانی ئەنبار و دیالە ڕووبەڕووی هەڵمەتی ڕاوکردنی نایاسایی و لەناوبردن بووەتەوە، ئەمەش وایکردووە مەترسیی لەسەر لەناوچوونیان زیاتر ببێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






