
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێککەوتن و دەستەبەرکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە، وەزارەتی دارایی و ئابووریش دەڵێت 'بەغدا هاتنە پێشەوەی لەم ڕووەوە هەیە'.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی پێنج و شەشی بۆ بەغدا ناردووە و پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی هەردوو مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە لە بەغدا بێ ئومێد نەبووینە، بڕیارە ئەم هەفتەیە کێشەکەنمان لەگەڵیان یەکلایی ببێتەوە، دوای چارەسەر بوونی کێشەکان مووچەی مانگی پێنج دەنێرن و چەند ڕۆژێک دواتر مووچەی مانگی شەش دێت.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئەمانەشی بۆ ئاڤا وت:
٠ ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی مووچە بکرێت، ئەو کاتە بابەتەکە ئاسان دەبێت.
٠ هەنگاوەکان جارێ بەرەو بەغدان، چونکە ڕێککەوتنمان لەگەڵ کردوون و لەبەر ئەوان نەوتمان ڕاگرتووە.
٠ ئەمڕۆ 28-6-2025، دانیشتن لەسەر مەلەفی نەوت هەبوو، بەڵام ئێمە لەو کۆبوونەوەیە ئامادە نەبووین، بۆیە زانیاریمان لەسەر کۆبوونەوەکە نییە.
٠ ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر مەلەفی نەوت بکرێت، پرسی داهاتی ناوخۆ دەمێنێت، ئەویش بەغدا داوای 50%ـی هەموو داهاتی ناوخۆی کوردستان دەکات، پێشتر ئێمە نیوەی داهاتی گومرگ و باج مان ڕادەست کردوون.
٠ ئەگەر لەسەر مەلەفی نەوت و داهاتی ناوخۆ ڕێککەوتن بکرێت و بەغدا قەناعەتی بێت، مووچە دەنێرێت و کێشەمان نابێت.
٠ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕوای وابوو، کە دەبێت دوایین هەوڵ لەگەڵ عێراق بدەین، هەوڵیش بۆ ئەمە دراوە و عێراقیش هاتنە پێشەوەی لەم ڕووەوە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
18 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە