ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل نرخی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە
- بزنس
- 29 حوزەیران

دیمەنێک لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل و بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاریگەری دروست کردووە لەسەر زیادبوونی خواستی کڕینی زەوی، شووقە و خانوو و نرخەكانیشیان بەرز بووتەوە.
وێنە گەورەکە: جەنگی ئێران و ئیسرائیل کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر جموجۆڵی بازرگانی و سێکتەرە دارایی و ئابوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست کرد، وەستانی شەڕەکەش وردە وردە کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ناوچەکە کەم دەكاتەوە.
لێدوانی فەرمی: نیاز نەسرەدین، بەرپرسی بۆرسەی عەقاراتی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: دوای ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی زەوی و خانوو هەڵكشاوە، بۆ نموونە ئەو زەوییانەی نرخیان لە نێوان 10 هەزار بۆ 20 هەزار دۆلارە، هەنووكە هەزار بۆ هەزار و 500 دۆلار نرخیان بەرزتر بووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی نیاز نەسرەدین، ئێستا خەڵک لە وڵاتانی ئەوروپا و باشوور و ناوەڕاستی عێراق زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان دەکڕن، ئەمەش وایکردووە خواست و نرخی زەوی، شووقە و خانوو زیاتر بەرز ببێتەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئاری عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژکاری خانووبەرە لە سلێمانی بە ئاڤای گوت: دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا هەر بیانییەک موڵکێکی سەروو 50 هەزار دۆلار بکڕێت ئیقامەی پێدەدرێت، بەشێکی بیانییە نیشتەجێكانی هەرێمی کوردستان، دەستیان كردووە بە كڕینی زەوی و خانوو، بێگومان ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخ دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






