دیوانی چاودێریی دارایی کوردستان: بەغدا لە کۆی 13 تریلیۆن تەنیا چوار تریلیۆنی ناردووە
- بزنس
- 29 حوزەیران
د. محەممەد زراری، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەزیری دارایی فیدراڵ پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتنە جوڵاوەتەوە کە واژۆی کردووە، بەجۆرێک لە پێنج مانگدا تەنیا چوار تریلیۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، لە کاتێکدا لە مانگی دووی ئەمساڵ ڕێککەوتن کراوە و بۆ ساڵی 2025 دەبێت زیاتر لە 13 تریلیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد زراری، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "مانگی دووی ئەمساڵ یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق واژۆ کرا، تەیف سامی نووسراوێکی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکردەوە، تێیدا ئاماژەی بەوەداوە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 پێویستی بە 13 تریلیۆن و 434 ملیار دینارە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە پشکی خانەنشینییەوە چوار تریلیۆن و 100 ملیاری ناردووە."
ئێستا چی ڕوودەدات: شاندێکی باڵای حکومەت، کە پێکهاتوون لە ئومێد سەباح, سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، دکتۆر ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشیەکان لە بەغدان و ئەمرۆ کۆبونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دەستپێدەکەن، ئەم شاندەی هەرێم بریاری کۆتاییان لایە و بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، هەرێمی کوردستان ئامادەیە 50% پەنجای داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا بکات.
باکگراوند: مانگی ڕابردوو کاتێک وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی پێنجیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد، تەیف سامی بڕیارێکی بە نووسراوی فەرمی دەکرد، کە چیدیکە مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی وردبینی نەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






