
دیمەنی خانەنشینێک لەکاتی بژاردنی مووچەکەی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش، ئیکرامیەی خانەنشینانی نوێ خەرج بکرێت، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی كوردستانیش دەڵێت، لیستەکەمان بۆ بەغدا ڕەوانە کردووە و هیچ گرفتێکی نەبووە.
وێنە گەورەکە: بە پێی یاسای خانەنشینیی عێراق، ئەمساڵ لە دایكبووانی ساڵەكانی 1962، 1963 و 1964 لە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان نزیکەی 27 هەزار كەس دەبێت، خانەنشین بوون، تا ئێستا تەنیا مامەڵەی زۆربەیان لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان تەواو كراون.
زانیاریی زیاتر: ئیکرامیەی خانەنشینان دوو جۆرە بەم شێوەیەیە:
یەکەم: شەش مووچەی بنەڕەتی بەو خانەنشینانە دەدرێت 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە.
دووەم: 12 مووچەی تەواو، بەو خانەنشینانە دەدرێت 25 ساڵ خزمەتیان هەیە.
ئەگەر خانەنشینێک هەردوو تایبەتمەندی تێدا بێت، واتا شەش مانگ مۆڵەتی کۆکراوە و 25 ساڵ خزمەت، ئەوا 18 مووچەی پێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی كوردستان بە ئاڤای گوت، لەگەڵ لیستی مانگی شەش لیستی دوازدە مووچە و شەش مووچەكەی خانەنشینانمان بۆ بەغدا ڕەوانە كردووە و دوای وردبینیكردن هیچ گرفتێكی نەبووە، بڕیار وایە بەغدا لەگەڵ ناردنی مووچەی مانگی شەش خەرجیان بکات.
لەلایەکی دیکەوە: مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، ئەم مانگە مامەڵەی 8 هەزار و 996 کەسمان تەواو کردووە بە مەدەنی و سەربازییەوە، مانگی پێنجیش 5 هەزار و 261 دۆسیە تەواو کراون. لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 19 هەزار و 400 دۆسیەیان تەواو کراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی لەو 19 هەزار و 400 خانەنشینە، زۆربەیان شەش مانگ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە و شەش مووچەی بنەڕەتی وەردەگرن، نزیکەی 5 هەزار خانەنشینیش 25 ساڵ خزمەتیان هەیە و 12 مووچەی تەواو وەردەگرن وەک پاداشتی خانەنشینی. ئەو پێنج هەزار خانەنشینە هەردوو پاداشتەکەیان پێدەدرێت واتا 18 مووچە، بەڵام نازانرێت هەموو پارەکەیان بەیەکەوە پیدەدرێت یان بە چەند مانگێک پێیان دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار دینار سێ ڕێگای سەرەکی کۆیە نۆژەن دەکرێنەوە
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئێران و ئیسرائیل کۆتایی هاتووە یان تەنیا وەرگرتنی پشوویەکە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
28 حوزەیران
بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەكی دەروونی لە هەولێر دروست دەكرێت
28 حوزەیران
سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕی نامەكانی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق بڵاودەكاتەوە
28 حوزەیران
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ 12 هەزار دینار دابەزیوە
28 حوزەیران
فەرەنسا لەبارەی جگەرەکێشانەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
28 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: چيتر مۆڵەتی بێ مووچە بە خزمەت بۆ فەرمانبەر هەژمار ناکرێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل نرخی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە