
دیمەنی دووکانێکی زێرەنگەر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
گۆڕانکارییە ئابووری و سیاسییە خێراکان لە ناوچەکەدا کاریگەریان لەسەر نرخی زێڕ دروست کردووە، سەندیکاری زێڕەنگەرانیش دەڵێت 'نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە'.
لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە بۆرسە و گۆڕانکارییە خێراکان لە ناوچەکەدا و کڕینی بەردەوامی زێڕ لەلایەن ئەمریکا و چین و هیندستانەوە، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دروست کردووە.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی ئەندامەکەی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر، ئەمڕۆ بە بەراورد بە دوێنێ، لە هەر مسقاڵێکی زێڕدا پێنج هەزار دینار نرخەکە بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ بەم شێوەیەیە:
٠ یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 560 هەزار دیناری عێراقییە.
٠ مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 653 هەزار دیناری عێراقییە.
٠ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 684 هەزار دیناری عێراقییە.
٠ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە سێ هەزار و 290 دۆلاری ئەمریکییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 55 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






