ئاڤا نیوز
هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی کوردستان بەردەوامن، شارەزایەکی بواری نەوت و وزە باسی مەترسییەکانی سەر عێراق و کاریگەرییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەکات و دەڵێت ڕاگرتنی هەناردەی نەوت، زیانی بە عێراق و هەرێمی کوردستان و تورکیاش گەیاندووە.
وێنە گەورەکە: ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ و سێ مانگ، زیانی زیاتر لە 25 ملیار دۆلاری بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هەبووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بۆ ڕێککەوتن لەسەر پرسی نەوت و هەناردەکردنەوەی چڕکردووەتەوە، بەمەش چاوەڕوان دەکرێت هەولێر و بەغدا ڕێکبکەون و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. گۆڤەند شێروانی، شارەزا لە بواری نەوت و وزە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت گرنگە و خزمەت بە هەردوولا دەکات، بەجۆرێک کێشە داراییەکان چارەسەر دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت زیانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا نەوتییەکان و تورکیاش هەبووە، دوایین زەرەرمەندیش بازاڕی وزەی جیهانی بووە کە 400 هەزار بەرمیل نەوتی لە دەستداوە.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی د. گۆڤەند، دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران، مەترسییەکی زۆر لەسەر داخستنی گەرووی هورمز هەبوو، بە داخستنیشی داهاتی عێراق دەبووە سفر، چونکە لە 98%ـی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لەڕێگەی بەسرە و کەنداوە، بە داخستنی گەرووەکە عێراق هیچ ڕێگایەکی بۆ نەدەمایەوە، بەمەش تاکە ڕێگا کە پاڵپشتیی داهاتی عێراقی دەکرد، هەناردەکردنی نەوت دەبوو لەڕیگەی هەرێمی کوردستانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی کوردستان هەناردە دەکرا، بەڵام لە داهاتوو دەتوانرێت توانای هەناردەکردنەکەی بۆ نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل زیاد بکرێت، ئەمەش یەک لەسەر سیێ داهاتی عێراق پڕ دەکاتەوە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






