دادگای فیدراڵی شێوازی کارکردنی دەگۆڕێت و لەمەودوا بە دەگمەن نەبێ فەرمان سالاری دەرناکات
- بزنس
- 4 تەممووز

ساتی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی و دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە دوو هەفتە ئاڵۆزییەکانی ناو دادگای فیدراڵی، سەرئەنجام دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێن، سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی دەستبەکار بوو. لەبەردەم لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق سوێندی یاسایی خوارد و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو دادگا بکەوێتەوە سەر پێی خۆی.
مونزیر ئیبراهیم حوسێن، لە کاتی سوێندخواردن پابەندبوونی خۆی بە سەربەخۆیی دادگا دەربڕی و وتی دەبێت دادگا لەهەر دەستوەردانێک بە دوور بێت.
وێنە گەورەکە: دوای دەست بەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی، چاوەڕوانیەکان ئەوە بوون، ئەمر وەلائی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەربکات، بەڵام پێدەچێت ئەم پرسە بگوازرێتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە، بەو پێیەی دادگای فیدراڵی ئاراستەی کارکردنی وەکو پێشوو نابێت.
لێدوانی فەرمی: دادوەرێکی دادگای فیدراڵی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 2025-07-07، دادگا یەکەم دانیشتنی بە سەرۆکایەتی دادوەرە نوێیەکە دەکات.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان کە سکاڵایان لە دادگاکە تۆمارکردووە و چاوەڕوانی فەرمانی وەلائی بوون، دادوەرەکەی دادگای فیدراڵی گوتی، هێشتا نازانرێت ئەو داوایەی کۆمەڵێک فەرمانبەری هەرێمی کوردستان تۆماریان کردبوو چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. بەڵام ئەوەی دیارە ئەوەیە دادگای فیدراڵی ئاراستەی کارکردنی وەکو پێشوو نابێت، لەمەوبەدوا زۆر بە زەحمەت ئەمر وەلائی دەردەکات، لەبەرئەوەی پسپۆڕانی یاسایی ڕوونکردنەوەیان داوە، ئەمر وەلائی زیاتر لەگەڵ دادگای دەستووری دەگونجێت نەوەک دادگای فیدڕاڵی. ئەمە جگە لەوەی پێشتر دادگا بڕیاری هەبووە لەسەر مووچەی فەرمانبەران.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە گوتەی دادوەرەکە، پیشبینی دەکرێت دادگا لەبری ئەمری وەلائی، دەرفەت بداتە شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی نوێترین پەیام بڵاو دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی: ڕووسیا نایەوێت کۆتایی بە جەنگ بهێنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەھۆی برسێتییەوە ژمارەی گیانلەدەستدان لە غەززە بۆ 271 کەس بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
20 ئاب
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 ئاب
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی هەولێر بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی هەناردەی نەوت سەردانی بەغدا دەکات