
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە ئەم سێشەممەیە لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و مووچە وەڵامی حکومەتی کوردستان بداتەوە، بەڵام دیار نییە بە چ شێوازێک دەبێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت یان دوای کۆبوونەوە دەبێت.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن و ناردنی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیش مژاری سەرەکی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری کۆتایی بدرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە هەرێمی کوردستانەوە بەردەوام تەلەفۆن و پەیوەندی هەیە لەگەڵ بەرپرسانی شیعە لە هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو لایەنە شیعانەی لە حکومەت بەشدارن، لەگەڵ بەرپرسانی شیعە قسە کراوە و زۆربەیان لەگەڵ چارەسەرن، ئەمەش ڕێگەخۆشکەرە بۆ ئەوەی سوودانی بتوانێت بڕیار بدات.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بەرپرسێکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای گوت، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ پشوو بوو تاوەکو ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەکە دیارینەکراوە و سبەی دووشەممە کارنامە دادەنرێت.
هەرێمی کوردستان ئەم هەفتەیە چاوەرێ دەکات، ئەگەر حکومەتی عێراق وەڵامی کۆتایی نەدایەوە و بڕیاری ناردنی مووچەی نەدا و هەر بیانووی گرت، ئەوا حکومەتی کوردستان بژاردەکانی خۆی دەخاتەڕوو.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






