کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە؛ شاندی تەکنیکی هەولێر و بەغدا پرسی مووچە و هەژماری من و نەوت تاوتوێ دەکەن
- بزنس
- 7 تەممووز

گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ هاوتاکانیان پرسی هەژماری من و مووچە و دوایین ئەپدەیتی ڕێککەوتنی نێوانیان تاوتوێ دەکەن. حکومەتی کوردستانیش ڕەتی دەکاتەوە هەولێر هەموو نەوتی بەرهەمهێنراو ڕادەستی بەغدا بکات.
وێنە گەورەکە: هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی ڕیشەیی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چڕ بوونەتەوە، دوێنێ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی کوردستان کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەندامانی شاندە تەکنیکییەکەی کوردستان پێکهاتوون لە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان، عەبدولکەریم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، ئێستا لەگەڵ شاندێکی حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەدان، شاندەکەی عێراقیش پێکهاتوون لە بەڕێوەبەری نووسینگەی سوودانی وەک نوێنەری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری نەوتی عێراق و بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ.
لە کۆبوونەوەکەشدا گفتوگۆ دەکەن لەبارەی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت ئەو بەشەی پەیوەستە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرچاوەکەی حکومەتی هەرێم، هەولێر و بەغدا لەپرسی تەوتین و 'هەژماری من'ـدا هیچ گرفتێکیان نییە و ڕێککەوتن کراوە و هەژماری من وەک خۆی دەمێنێت. لەبارەی داهاتی ناوخۆش، هەردوولا ڕێککەوتوون و گرفتێکی ئەوتۆ نەماوە.
ئەوەی گفتوگۆی لەسەر ماوە، پشکی هەرێمی کوردستانە لە نەوت و هەرێمی کوردستان داوای بڕێکی کردووە، بەشێکی بۆ پێداویستی ناوخۆ و بەشێکیشی بۆ کۆمپانیای دانا غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و ئەمەش لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و ئەمڕۆ دووشەممە لەبەغدا کۆبونەوەکان بەردەوام دەبن، لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری بنەڕەتی پرسەکە، ئەو دوو شاندە دوایین بۆچوونەکانی نێوان هەردوو حکومەت لەبارەی پرسی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تاوتوێ دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت لەسەر هەردوو پرسەکە ڕێککەوتنی کۆتایی بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
18 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە