ڕێکخراوێکی ژینگەیی: ئەو ئاوەی تورکیا بەری دەداتەوە بەشی پێداویستی ڕاستەقینەی وڵات ناکات
- ژینگە
- 8 تەممووز

دیمەنی ڕووباری دیجلە لە شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی عێراقی سەوز دەڵێت، ئەو ئاوەی تورکیا بۆ عێراق بەری دەداتەوە تەنیا بۆ ماوەی دوو مانگە و بەشی پێداویستی ڕاستەقینەی وڵاتیش ناکات، بۆیە داوا دەکات بۆ زیادکردنی بەردانەوەی ئاو دووبارە دانووستان لەگەڵ ئەنقەرە بکرێت.
وێنە گەورەکە: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنێت، ڕێکخراوە ژینگەییەکانیش داوا دەکەن سامانی ئاو پارێزگاریی لێبکرێت و بەهەدەردانی بۆ نزمترین ئاست کەمبکرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی عێراقی سەوز لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو بڕە ئاوەی کە تورکیا بۆ مانگەکانی تەممووز و ئاب بۆ عێراق بەری دەداتەوە بەشی پێداویستی ڕاستەقینەی وڵات ناکات، ئەوەش مەترسی کارەساتی ژینگەیی و مرۆیی لێدەکرێت ئەگەر پشکی ئەو ئاوە زیاتر نەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی وشکەساڵییەوە زیاتر لە 500 سەر گامێش لە ناوەڕاست و باشووری عێراق لەناوچوون، ئەوەش هەڕەشە و مایەی مەترسییە لەسەر ئاسایشی خۆراک و سامانی ئاژەڵی لە عێراق.
چارەسەرەکان: ڕوانگەی عێراقی سەوز داوا لە حکومەت و لایەنە پەیوەندییدارەکان دەکات دەستبەجێ کەناڵی پەیوەندی و دانوستان لەگەڵ لایەنی تورکی بکەنەوە بە ئامانجی زیادکردنی پشکی ئاوی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی بە بیابان بوون لە چەند مانگی داهاتوودا، بەتایبەتیش ئەو گفتوگۆیە گرنگتر دەبێت کە دەزانرێت ئەمساڵ، ساڵێکی کەمبارانی بووە و عێراقیش بۆ دابینکردنی ئاو بەشێوەیەکی نیمچە تەواو پشت بە وڵاتانی دراوسێ دەبەستێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






